کاردانەوەی هەنگاوەکەی پەرلەمان عەلی باپیری بە دەنگ هێنا

کاردانەوەی هەنگاوەکەی پەرلەمان عەلی باپیری بە دەنگ هێنا

پەیامی کورد     ...    کاردانەوەی هەنگاوەکەی پەرلەمان عەلی باپیری بە دەنگ هێنا  

ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان سەبارەت بە هەڵگرتنی پارێزبەندی لە پەرلەمانتارێكیان رایگەیاند، پارتی بەو هەنگاوەی زیانێكی گەورەی بە ‌سومعەی پەرلەمان ‌و قەوارە سیاسییەكە ‌و خودی خۆیشی گەیاند و درزێكی سیاسیی گەورەی پەیداكرد.
عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان لە پەیامەكەیدا راشیگەیاندووە، "هیوادارە هیچ كەس گرەو لەسەر ئەوە نەكات كە كۆمەڵی ئیسلامیی لەژێر زەخت ‌و فشاردا دەستبەرداری هەڵوێستە مەبدەئییەكانی ببێت."
جەتیشی كرۆدتەوە، ئەوان هەرگیز لەگەڵ لابردنی پارێزبەندیی پەرلەمانتاران نەبوون‌و نابن، مادام بەهۆی ڕەخنەگرتن‌و قسكەكردنەوە بێ‌، چوونكە ئەوە مانای بێدەنگ كردنی پەرلەمانتارانەو پەكخستنی گرنگترین كاروچالاكییانە كە ڕەخنە گرتن‌و چاودێریی كردنی حكوومەت‌و دام‌ و دەزگاكانە.
ئەمەش دوای ئەوە دێت كە رۆژی پێنج شەممە پەرلەمانی كوردستان بە بێ بەشداری سەرۆكی پەرلەمان و فراكسیۆنەكانی یەكێتی و گۆڕان وحزبە ئۆپۆزسیۆنەكان پارێزبەندی لە سەر سۆران عومەر پەرلەمانتاری كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان هەڵگرت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە