پەیامی کورد ... سێ ووڵاتی پێشڕەو لە قوربانیدان بە ڤیرووسی کۆرۆنا .
سێ ووڵاتی پێشڕەو لە قوربانیدان بە ڤیرووسی کۆرۆنا بریتین لە ئەمریکا ، بەرازیل و مەکسیک
بە پێی ڕاگەیاندنی زانکۆی جان هاپکینز ، مەکسیک ، ئەمریکا و بەڕازیل بەرزترین ڕێژەی قوربانیدان لە جیهان بە هۆی کۆرۆناوە یان هەیە . مەکسیک لە ئاست هەژماری گشتی حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا لە دوای بەڕازیل دایە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە سی ئێن ئێن ، زیاتر لە ٦٠ هەزار کەس بە هۆی تووشبوون بە ڤیرووسی کۆرۆناوە لە مەکسیک گیان یان لە دەستداوە . مەکسیک ڕۆژی شەممە ٦ هەزار و ٤٨٢ حاڵەتی تووشبوونی تۆمار کردووە و ژماری گشتی دۆسیەکانی ئەم ووڵاتە گەیشتووەتە ٥٥٦ هەزار و ٢١٦ کەس .
هەر بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ، لە ئەمریکا ٥.٦ میلیۆن حاڵەتی ڤیرووسی کۆرۆنا و ١٧٦.٠٧٠ قوربانی ڕاگەێندراوە .
هەروەها ، لە بەڕازیل زیاتر لە ٥٠ هەزار حاڵەتی نوێ تۆمار کراوە . وەزارەتی تەندرووستی بەڕازیل لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٥٠.٠٣٢ حاڵەتی نوێی تووشبوونی تۆمار کردووە و ژماری گشتی دۆسیەکان لەم ووڵاتەدا گەیشتووەتە ٣.٥ میلیۆن کەس .
ئەم وولاتە ڕۆژی شەممە ٨٩٢ قوربانی نوێی لە سەر تۆمار کراوە و ژمارەی کوژراوانی ڤیرووسی کۆرۆنا لە بەڕازیل گەیشتووەتە ١١٤.٢٥٠ کەس .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە