پەیامی کورد ... ئەمڕۆ خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرپژەیاسای بودجەی عێراق دەکرێت
پەڕلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021ی دەكات.
دەستەی سەرۆكایەتی پەڕلەمانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، كاتژمێر 5:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 9-1-2021 كۆبوونەوەی پەڕلەمان بەمەبەستی خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021ی عێراق بەڕێوەدەچێت.
لای خۆشییەوە ئەحمەد سەفار بڕیاردەدەری لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی عێراق لە لێدوانێكیدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەڕلەماندا خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەی بودجە دەكرێت و لیژنەی دارایی پڕۆژەكە وەردەگرێت و دەست بەتاوتوێكردنی بڕگەكانی دەكات و پێشنیاری جێگرەوە پێشكەش دەكات یان ماددەكان جێگیردەكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، دوای تەواوكردنی تاوتوێی بڕگەكانی پرۆژەكە پێشكەشی سەرۆكایەتی پەرلەمان دەكرێت و دانیشتنێكی تایبەت دیاری دەكرێت بۆ پەسەندكردنی یاسای بودجە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە