لە کەنەدا 155 هەزار کارمەندی گشتیی دەستیان بە مانگرتن کرد

لە کەنەدا 155 هەزار کارمەندی گشتیی دەستیان بە مانگرتن کرد

پەیامی کورد...لە کەنەدا 155 هەزار کارمەندی گشتیی دەستیان بە مانگرتن کرد

لە کەنەدا 155 هەزار کارمەندی حکوومی کە لە نووسینگە فیدراڵییەکانی دەوڵەت لە سەرانسەری وڵاتەکە کار دەکەن، بەهۆی ئەوەی حکوومەت و سەندیکا نەگەیشتنە رێککەوتن، دەستیان بە مانگرتن کرد.

سەرۆکی یەکێتیی خزمەتگوزاریە گشتییەکانی کەنەدا کە دامەزراوەی باڵای سەندیکا رێگەپێدراوە گشتییەکانە، کریس ئایلوارد لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا لە ئۆتاوا، ئاماژەی بەوە کرد کە لەو گفتوگۆیانەی بەناوی زیاتر لە 155 کارمەندی گشتیی فیدراڵییەوە لەگەڵ حکوومتی فیدراڵ ئەنجامیانداوە، نەگەیشتوون بە رێککەوتن.

کریس ئایڵوارد باسی لەوە کرد، مانگرتنی ئەندامانیان لە کاتژمێر 12:01ی ئەمڕۆوە دەستی پێ کردووە و وتی: هێشتا جیاوازیمان هەیە، بەڵام لە گفتوگۆداین، چونکە ئومێدمان هەیە ئامانجمان ئەوەیە بە رێککەوتنێک بگەین ئەندامەکانمان باشن و ئامادەی خەباتن لە پێناو گرێبەستێکی بەکۆمەڵی شایستە و دادپەروەرانە.

سەرۆکی یەکێتیی خزمەتگوزاریە گشتییەکانی کەنەدا، هەروەها باسی لەوە کرد کە لە سەرانسەری وڵاتدا، زیاتر لە 250 هەزار هێڵی مانگرتن دروست دەکەن، ئەوەشی خستەڕوو کە وردەکاری ئەو بابەتانەی لەسەر مێزی گفتوگۆ و سەودا قسەیان لەسەر دەکەن راناگەیەنن، بەڵام هەتا ئەو کاتەی کێشە چەقبەستووەکانی سەندیکا چارەسەر دەبێت، بەردەوام دەبن لەسەرمانگرتن.

هاوکات نووسینگەی راوێژکاری گەنجینەی کەنەدا، بەناوی حکوومەتەوە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: حکوومەت ئەوەی لەدەستی هاتووە کردوویەتی بۆ گەیشتن بە رێککەوتن، بەڵام سەندیکاکە بەردەوامە لە پێداگری لەسەر ئەو داواکاریانەی کاریگەری جیددی لەسەر توانای حکوومەت دەبێت بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە کەنەدییەکان.

مانگرتنی سەرتاسەری لە کەنەدا، دەبێتە هۆی راگرتنی خزمەتگوزاری گشتیی فیدراڵی لە 23 کەرتی جیاواز، بەتایبەتی فەرمانگەکانی باج و پاسپۆرت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە