پەیامی کورد … مانگی داهاتوو گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و ئیمارات دەستپێدەکاتەوە
کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقی، وادەی دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی نێوان عێراق و ئیمارات ئاشکرا ده‌كات، ده‌ڵێت: پێویسته گه‌شتیاران هه‌موو رێكاره‌كانی ته‌ندروستی ره‌چاو بكه‌ن.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئەمڕۆ یەکشەممە، کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراق بڵاوکردەوە، گەشتی راستەوخۆی نێوان بەغدا و ئەبوزەبی و بە پێچەوانەوە دەستپێدەکاتەوە.
سه‌باره‌ت به كاتی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كان، کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراق ئاشكرایكرد، كه یەکەم گەشتی گواستنەوەی نیشتیمانی لە ١ی ئایار دەستپێدەکاته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی نێوان عێراق و ئیمارات لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی هەموو مەرجە تەندروستییەکاندا دەبێت، کە دەگیرێنەبەر بۆ روبەڕوبوونەوەی په‌تای کۆرۆنا.
جێگه‌ی باسه، پێشتریش وەزارەتی گواستنەوەی عێراق دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ چین راگەیاند.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە