پەیاما کورد ـ سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە، پاش ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی تورکیا، لەناو گرتووخانەوە پەیامێکی بڵاو کردەوە و پیرۆزبایی سەرکەوتنی لە هەدەپە کرد.
هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لە ئەکاونتی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆماڵایەتیی (تویتەر) پاش ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان و تێپەڕاندنی بەربەستی 10%ی هەڵبژاردنی تورکیا نووسیویە: "سەرەتا من بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان هیوادارم و پیرۆزبایی لە هەموو ئەو هاووڵاتیانە دەکەم کە دەنگیان داوە و زۆر سپاسی هەموو هەڤاڵانی خۆم دەکەم کە قوربانیی مەزنیان داوە".
دەمیرتاش لەبارەی سەرکەوتنی هەدەپەشەوە گوتوویە: "وێڕای بوونی گوشار و ڕەوشی دژوار، من پیرۆزبایی لە هەدەپە دەکەم کە توانی بەربەستی 10% تێپەڕێنێت و سڵاو بۆ ئەو کەسانە دەنێرم کە لەپاڵ هەدەپەدا بوون و ئەوە دەسکەوتێکی مەزنە کە بەشداری لە پەرلەماندا بکات.
لە هەڵبژاردنی دوێنێ یەکشەممە 2018/6/24ی تورکیا پارتی دیموکراتیکی گەلان (HDP) توانی زیاتر لە 11% ی دەنگەکان بەدەست بێنێت کە دەکاتە 67 کورسیی پەرلەمانی تورکیا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە