٤ کۆڵبەر لە پەلامارێکی هێزەکانی ئێران دا بریندار بوون

٤ کۆڵبەر لە پەلامارێکی هێزەکانی ئێران دا بریندار بوون

پەیامی کورد    ...    ٤ کۆڵبەر لە پەلامارێکی هێزەکانی ئێران دا بریندار بوون

بە پێی هەواڵێک ئەمرۆ یەکشەممە ٧ی جوونی ٢٠٢٠ لە پەلامارێکدا هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنووری  دیناران سەر بە ناوچەی ئالان تەقەیان لە دەستەیەک لە کۆڵبەر کردووە کە لە ئاکامدا چوار کۆڵبەر خەلکی بێژوێ بە ناوەکانی  هاوبیر_ئیبراهیمی، عوسمان_ساڵحی ئەرسەلان_عەبدوڵڵاهی و ئێبڕاهیم_ڕەسوڵی بە سەختی بریندار بوون.
شایانی باسە هەر چوار کۆڵبەرەکە فیشەک لە دەست و قاچیان کەوتوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە