هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە دەستبەسەر کرا

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە دەستبەسەر کرا

پەیامی کورد … هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە دەستبەسەر کرا

 

هاووڵاتییەکی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی دەورووبەری شاری سنە دوای ئەوەی لەلایەن ئیدارە ئیتلاعاتی ئەو شارەوە بانگ کرا، دەستبەسەر کرا.

 

ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی ئایاری ٢٠٢١، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “کەماڵ عەزیزی” تەمەن ٢٧ ساڵ دوای ئەوەی کە بانکی ئیدارەی ئیتلاعات کرا لەلایەن ئەو ناوەندە ئەمنییەوە دەستبەسەر کرا.

 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کەماڵ عەزیزی خەڵکی گوندی شیان بووە و ڕۆژی پێشتر لە ڕێگای تەلەفوونەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعات بانگ کرابوو.

 

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و یان ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ناوبراو، لە بەر دەستدا نییە.

 

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی بانەمەڕی ئەمساڵدا لانیکەم ٥١ چالاکی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە