پەیامی کورد ... ئەفسانەی سینەمای هێند تووشی کۆرۆنا دەبێت
ئه‌میتاب باچان ئه‌فسانه‌ی سینه‌ماى هیندستان ناسراو به "بۆڵیۆد" تووشبوونى خۆى به ڤیرووسى كۆرۆنا راگه‌یاند و داواش ده‌كات هه‌ركه‌س به‌ركه‌وتنى هه‌بووه له‌گه‌ڵیدا، پشكنین بكات.
ئه‌میتا باچان ته‌مه‌ن ٧٧ ساڵان ئاشكرایكردوه، له پشكنینه‌كاندا ده‌ركه‌وتوه تووشى ڤیرووسى كۆرۆناى نوێ بوه و گواستراوه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه، هه‌روه‌ها پشكنین بۆ ئه‌ندامانى خێزانه‌كه‌ى و كارمه‌ندانی ماڵه‌كه‌شى ده‌كرێت و چاوه‌ڕێى ئه‌نجامه‌كان ده‌بن.
ئه‌فسانه هیندیه‌كه، داواشى له هه‌ر كه‌س كردووه له‌ماوه‌ى ١٠ رۆژى رابردوودا په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵیدا هه‌بووه، سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌كان بكه‌ن بۆ پشكنین و دڵنیابوونه‌وه له‌وه‌ى تووشی ڤیرووسه‌كه بون یاخود نا.
ئه‌میتا باچان یه‌كێك له دیارترین ئه‌فسانه‌كانى سینه‌ماى هیندستانه و خاوه‌نى ژماره‌یه‌كى زۆر كارى هونه‌ری و خه‌ڵاته و زۆرینه‌ى ئه‌ندامانى خێزانه‌كه‌ى له بوارى سینه‌ما و نواندندا كارده‌كه‌ن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە