پەیامی کورد ... یەکەمین فێلمی سینەمایی درووست کراوی عەرەبستان لە سەر پەردەکانی سینەمای ئەو ووڵاتەدا هەلکرا
بە پێی ڕاپۆرتێک لە عکاظ ، فێلمی سەعوودی " نجد " لە ڕووداوەکانی ئەو بۆ دەیەکانی ٥٠ دەگەڕێتەوە بۆ یەکمین جار شەوی ڕابردوو لە سینەماکانی ڕیاز پایتەختی عەرەبستان کەوتە سەر شاشەی سینەماکانەوە .
فێلمی نجد دەربارەی مێژووی عەرەبستان سەعوودی یە کە وەرگیراوە لە ناوی کەسایەتی سەرەکی ئەم بەرهەمەوە کە خاتوو " حەیات الفهد " ئەکتەری بەناوبانگی کووەیتی ڕۆڵی تێدا دەبینێت . لەم فێلمەدا ئەکتەەرگەلێک وەک ماجد مطرب فواز ، ابراهیم الحربی، علی السبع، میساء مغربی، زهره الخرجی، امیره محمد، مریم الغامدی، مصطفی حریدی ئەکتەری سەرناس و بەناوبانگی میسڕی ، امتنان محمد ڕۆڵ دەبینن .
فێلمی نجد یەکەمین فێلمی بەرهەم هاتووی عەرەبستان ی سەعوودییە کە لە سینەماکانی ئەم ووڵاتەدا نەمایش دەردێت . دەرهێنەریی ئەم بەرهەمە لە سەر شانی سمیر عارف و بە نووسەرایەتی خالد الراجح ە .


هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە