بەپەلە ... هەواڵێک کە تاکوو ئیستا لە هیچ شوێنێک بڵاو نەکراوەتەوە " ئاماری قوربانیان کۆرۆنا لە ئێران " بزانن

بەپەلە    ...   هەواڵێک کە تاکوو ئیستا لە هیچ شوێنێک بڵاو نەکراوەتەوە  " ئاماری قوربانیان کۆرۆنا لە ئێران " بزانن

پەیامی کورد   ...   زیاتر لە ١٤٠٠ کەس کۆچ کردوو و زیاتر لە ١٠ هەزار کەس تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران 

 بە پێی هەواڵێکی زۆر گرینگ و شاراوە کە لە فایلێکی دەنگییەوە بە شێوەیەکی نهێنی و شاراوە درزی کردووە ، جێگری یەکەمی وەزیری تەندرووستی ئێران ڕایگەیاندووە کە ئاماری تووشبوان و قوربانیان ڤیرووسی کۆرۆنا لە ئێران هیچ ڕاست نییە و ئەوەی کە دەوترێت زۆر دوورە لەوەی کە هەیە .

لەم فایلە دەنگییەدا حەریرچی جێگری وەزیری تەندرووستی ئێران کە بۆخۆشی یەکێک لە قوربانیانی ئەم ڤیرووسەیە ڕایدەگەێنێت کە ژمارەی ئەو کەسانەی کە کۆچیان کردووە بە هۆی ئەم ڤیرووسەوە زیاترە لە ١٤٠٠ کەس و ژمارەی تووشبووان بەم ڤیرووسەش زیاتر لە ١٠ هەزار کەس کە ئەم ئامارە ڕۆژ بە ڕۆژیش لە زیاد بوونە بەڵام بە هۆکاری ئەمنییەتییەوە ناتوانن بە فەرمی ئەم ئامار و ژمارانە ڕابگەێنن ، هەروەها دەست لە کارکشانەوەکەشی لە لایەن دەوڵەتەوە قەبووڵ نەکراوە و وەزیریش زۆر زۆر لەم دۆخە دڵگران و ناراحەتە چوونکە پێشتر ڕایگەیاندبوو کە تکایە ئەم دۆخە بە خەڵک ڕابگەێنن ، بەڵام دەسەڵات ئەمانەی بە شاروەیی هێشتەوە تاکوو خەڵک لە ڕێپێوانی ساڵانەی سەربەخۆیی شۆڕشی ئێران بەشداری بکەن و هەروەها شتی زۆر گرینگتر فڕۆکەی ماهانە کە لە خۆڕا دەڵێن ناڕاستەوخۆ هاتووە لەگەڵ کەسێکی خەڵکی قوم کە تووشبووی ئەم ڤیرووسە بووە هاتوەتەوە ئێران ، ئەم ڤیرووسەش لە قومەوە دەستی پێکردووە و دواتر لە قومەوە گەیشتووەتە تاران و لە تارانەوەش بۆ پاریزگاکانی دیکە گوازراوەتەوە و هەندێک لە پاڕیزگاکان بە هیچ شێوەیەک حالەتێکی تووشبوونی تێدا نییە ، بەڵام گیلان ڕەش ، مازندەران تۆنێکابۆن ، مەرکەزی ، قوم ،تاران ، کەرەج و پارێزگای ئەلبۆرزیشی گرتووەتەوە و سەرەڕای ئەم مەترسییە گەورەیەش کەچی دەڵێن تاکوو ئەمڕۆ دۆخەکە زۆر باشە و ئەمە سەرەتایە و دوایی بۆ زانیاریتان شاری ڤۆهان کە ناوەندی بڵاوبوونەوەی ئەم ڤیرووسە بووە ئێستا وا خەریکن کۆنترۆڵی دەکەن ، و لە قەرەنتینە دەرکەوتووە و ئێمە ئەگەر شەورای ئەمنییەتی ئیزنمان پێ بدات ئەوە فەرمانە کە ڕۆژی شەممە تاران قەرەنتینە بکرێت لە بەر ئەوەی کە دۆخەکە زۆر لەوەی کە مەترسیدارتر و ئاڵۆزترە 

هەروەها خاڵی گرینگ لێرەدایە ئەوانەی کە تووش بوونە و بە هۆی ئەم ڤیرووسە گیانیان لە دەست داوە نابێ بە هیچ شێوەیەک لاشەکەیان دەستی لێ بدرێت و ڕادەستی بنەماڵەکانیان ناکرێت دەبێ بە ماددەیەکی تایبەتی بەسەر لاشەکەدا بکرێت چوونکە هۆکارێکی زۆر مەترسیدارە بۆ بڵاو بوونەوەی زیاتری ئەم ڤیرووسە و ئەگەر ڕێکارەکان بە باشی ڕەچاو بکرێن هیوایەک هەیە بۆ بەرگریکردن بەرامبەر بەم دۆخەوە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە