پەیامی کورد ... بۆ ماوەیەکی دیاریکراو دەروازەی سنووری سێمیلکان دەکرێتەوە
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كورد له سووریا " ئه‌نه‌كه‌سه " ئاماژه به‌وه ده‌كات بۆ هاتوچۆی نێوان هاووڵاتییان بڕیار دراوه بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ده‌روازه‌ی سنووری سێمێلكان بكرێته‌وه.
عه‌بدولڕه‌حمان ئاپۆ, گوتی: "بڕیاره ڕۆژی شه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو تا ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی هەمان هەفتە ده‌روازه‌ی سنووری نێوان ڕۆژئاوا و باشووری كوردستان بكرێته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی هاتووچۆی ئه‌وانه‌ی كه گیریان خواردووه به‌هۆی بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ و بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆرۆناوە ".
گوتیشی: "بڕیاره‌كه بۆ كارئاسانی هاتووچۆیه و به‌شێكی خەڵک به‌هۆی كاروبار و به‌شێكیان به‌هۆی سه‌ردانی خزمانه‌وه هاتوون، ئه‌مه جیا له‌وه‌ی خواستێكی باش هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی دوای نه‌خۆشی كۆرۆنا په‌ره‌ی زیاتر به سنووره‌كان بدرێت".
ڕایشیگه‌یاند: ''كاتێك بڕیاره‌كه ده‌درێت هه‌موو ڕێكاره ئه‌منی و ئیدارییەکان ڕێك ده‌خرێنه‌وه."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە