پەیامی کورد ... چوار کۆڵبەر لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵات بریندار بوون
چوار کۆڵبەری خەڵکی سەلاسی باوەجانی لەکاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢١ی ئەیلوول، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوورەکانی شاری نەوسوود تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە و لەئاکامدا لانیکەم ٤ کۆڵبەر بریندار بوون.
ناسنامەی سێ کەس لەو چوار کۆڵبەرە کە سەرجەمیان خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی بوون ”ئایەت خودادادی“، ”هیدایەت“ و ”نامدار“ ڕاگەیەندراوە.
ئەو چوار کۆڵبەرە کە هەموویان پێیان پێکراوە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری پاوە کراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە