پەیامی کورد … دراوی نێودەوڵەتی: عێراق بەرزترین گەشەی ئابوریی تۆمارکردووە لەناو وڵاتانی کەنداودا
سندوقی دراوی نێودەوڵەتی پێشبینی دەکات، عێراق لەساڵی 2021دا بەرزترین ئاستی گەشەی ئابوری تۆماربکات لەنێو وڵاتانی کەنداودا.
دوایین خشتەی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی نیشانیدەدات، عێراق ئەگەری هەیە بەرزترین ئاستی گەشەی ئابوری لەناو وڵاتانی کەنداودا تۆماربکات بۆ ساڵی 2021، بەڕێژەی 3.6%.
بەپێی خشتەی بڵاوکراوەی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی، جیاوازییەکانی نێوان وڵاتانی کەنداو لە گەشەی ئابوریدا بەمجۆرەیە، گەشەی ئابوریی سعودیە بەڕێژەی 2.8%، گەشەی ئابوریی عومان دەگاتە 2.5%، گەشەی ئابوریی ئیمارات دەگاتە 2.2%، قەتەر 1.9% و کوەیت 0.9%.
لەكاتێكدا بەپێی خشتەکە عێراق بەرزترین ڕێژەی گەشەی ئابوری تۆماردەکات، کە دەگاتە 3.6%.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە