پەیامی کورد ... ٦ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٢١٥ تووشبووی نوێی كۆرۆنا لەهەرێم تۆماركراوە و ٦ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٢١٥ تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركرا (٣٥ هەولێر، ٥٦ سلێمانی، ١١٥ دهۆك، ٩ گەرمیان)، هەروەها ٢٧٢ تووشبوو چاكبوونەوە (١٢٢ هەولێر، ١١ سلێمانی، ١١٧ دهۆك، ٥ هەڵەبجە، ١٧ گەرمیان)، ٦ تووشبوش گیانیان لەدەستداوە (٢ هەولێر، ٢ سلێمانی، ١ دهۆك، ١ ڕاپەڕین).
هەر بەپێی ئامارەكە كۆی تووشبووان ١٠١ هەزار و ١٧٢ كەسن، لەو ژمارەیە ٦٥ هەزار و ٨٦٤ تووشبوو چاكبوونەوە و ٣هەزار و ٣٢٠ توشبووش گیانیان لەدەستداوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە