وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەر خستنە لیستی تیرۆری " سوپای پاسداران " هۆشداری دەداتە ئەمریکا

وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەر خستنە لیستی تیرۆری " سوپای پاسداران " هۆشداری دەداتە ئەمریکا

پەیامی کورد  ...  وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەر خستنە لیستی تیرۆری سوپای پاسداران هۆشداری دەداتە ئەمریکا .

وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی کرد:  ئەوانەی کە بەرژەوەندییەکانی ناتانیاهوو بۆیان گرینگترە لە بەرژەوەندی ووڵاتەکەیانە ، دەیانەوێت ئەمریکا بکەوێتە زەلکاوەوە . ترامپ تا کارەساتێکی تر بۆ ئەمریکا نەخولقاوە، دەبێ ڕاستییەکان هەست پێبکات !!!.

بە پێی ڕاپۆرتێک ، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران بە دەرکردنی پەیامێک لە لاپەڕەی توویتەردا  ڕایگەیاند: ئەوانەی کە بەرژەوەندییەکانی ناتانیاهوو بۆیان گرینگترە لە بەرژەوەندی ووڵاتەکەیان و بەدوای پیلانی ناولێنانی سوپای پاسدارانی ئیسلامی بە ڕێکخراوەی تیرۆریستی بیانین، باش لە پاشهاتەکانی ئەم سیاسەتە ئاگادارن.

ڕاشیگەیاند: لە ڕاستیدا ئەوان دەیانەوێت ئەمریکا بخەنە زەلکاوەوە. ترامپ دەبێ تا کارەساتێکی تر نەخولقاوە بۆ ئەمریکا، هەست بەم ڕاستیە بکات.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە