ڕوسیا: ئەمریکا تەنها لەماوەی ساڵێکدا سەدان تۆن یۆرانیۆمی پیتێنراوی دژ بەعێراق بەکارهێناوە

ڕوسیا: ئەمریکا تەنها لەماوەی ساڵێکدا سەدان تۆن یۆرانیۆمی پیتێنراوی دژ بەعێراق بەکارهێناوە

پەیامی کورد... ڕوسیا: ئەمریکا تەنها لەماوەی ساڵێکدا سەدان تۆن یۆرانیۆمی پیتێنراوی دژ بەعێراق بەکارهێناوە

وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا ڕایدەگەیەنێت ئەمریکا تەنها لەماوەی ساڵێکدا سەدان تۆن یۆرانیۆمی پیتێنراوی دژ بەعێراق بەکارهێناوە، ئەوەش دەخاتەڕوو: له‌نێو ئه‌و پێنج شاره‌ى یۆرانیۆمیان تێدا به‌كارهات، ده‌توانرێت ‌فه‌لوجه‌ بەچێڕنۆبڵی دووەم وەسف بکرێت.

لیوا ئیگۆر کیریلۆف فەرماندەی هێزەکانی پاراستنی تیشک‌و کیمیایی‌و بایۆلۆجی سوپای ڕوسیا لەلێدوانێکدا کە دەزگای نۆڤۆستی ڕوسی بڵاویکردۆته‌وه‌ ئەوە دەخاتەڕوو: لێدوانەکەی ئانابێل گۆڵدی جێگری وەزیری بەرگری بەریتانیا بۆ دابینکردنی گولە تۆپی تەیارکراو بەیۆرانیۆمی پیتێنراو بۆ هێزەکانی ئۆکراینا ئەوپەڕی قێزەونییە.

باسی لەوەش كرد: ئەو لێدوانەم هاوکاتە لەگەڵ ساڵڕۆژی بۆردومانکردنی یۆگۆسلاڤیا لەلایەن ناتۆوە لەساڵی 1999.

کیریلۆڤ ووتیشی: سوپای ئەمریکا لەکاتی داگیرکردنی عێراق (2003-2004) 300 تۆن یۆرانیۆمی پیتێنراوی دژ بەعێراق بەکارهێنا، هەروەک بەم موشەکانە شارەکانی عەمارە، بەغدا، بەسرە، فەلوجەو کەربەلایان بۆردومانکرد، بەشێوەیەک دۆخی تیشکدانەوە ناوەکییەکان لەشاری فەلوجە خراپتربوو لەوەی لەهێرۆشیماو ناگازاکی هەبوو".

ڕوونیش دەكاتەوە: بەهۆی ئەو دۆخەوە شاری فەلوجە لەئێستادا دەکرێت بەچێڕنۆبڵی دووەم وەسف بکرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە