ترامپ لە سەر پیلانەکەی عەرەبستان ڕەزامەندی هەبووە

ترامپ لە سەر پیلانەکەی عەرەبستان ڕەزامەندی هەبووە

پەیامی کورد    ...    ترامپ لە سەر پیلانەکەی عەرەبستان ڕەزامەندی هەبووە  

سەرۆککۆماری ئەمریکا دۆناڵد ترامپ لە بەرنامەکانی عەرەبستانی سەعوودی سەبارەت بە پەراوێز خستنی ڕووسیا لە بازاڕەکانی نەوت لەگەڵ زیاد کردنی بەرهەمیهێنانی سووتەمەنی پاڵپشتی کرد .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە یەکێک لە بەرپرسانی بالای پێشووی دەوڵەتی ترامپ ، سەرۆکی کۆشکی سپی  لە ٩ی مارس ووتووێکی تەلەفۆنی لەگەڵ وەلیعەهدی عەرەبستانی سەعوودی موحەمەد بن سەلمان ، باسەکانی خۆی سەبارەت بە کەم کردنەوەی نرخی نەوت دەربڕیوە .

بە ووتەی ئەو ، ترامپ بەرنامەکانی ڕیازی سەبارەت بە زیاد کردنی بەرهەم هێنانی نەوت قەبووڵ کردووە بەڵام لەهەمان کاتدا ئەو داواکاری کەم کردنەوەی زۆری نرخی نەوت بووە بەڵام بۆ پارێزگاری کردن لە بەرهەم هێنەرانی سووتەمەنی ویلایەتەیەکگرتووەکان دەبێ نرخی نەوت بە شیوەیەکی زۆر بەرچاو کەم نەبێتەوە 

سەرەڕای ئەمانە ئاژانسی هەواڵی پالیتیکۆ جەختی کردەوە ، دابەزینی نرخەکان دوو هەفتە دوای ووتووێژە تەلەفۆنییەکەی ترامپ لەگەڵ بن سەلمان بە ڕادەیەک زۆر بوو کە کۆشکی سپی بە سەرسوورمانەوە تەماسای دەکرد . ئەم سەرچاوەیە هەروەها ووتی : هیچ کەس باوەڕی نەدەکرد کە نرخی نەوت بەم شێوەیە دابەزێت .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە