حەسارکێشی لە دووری سنووری هاوبەشی پاکستان و ئێران

حەسارکێشی لە دووری سنووری هاوبەشی پاکستان و ئێران

پەیامی کورد  ...  حەسارکێشی لە دووری سنووری هاوبەشی پاکستان و ئێران

سەرۆکوەزیرانی پاکستان لە حەسارکێشی لە دووری سنووری هاوبەشی پاکستان و ئێران هەواڵیدا .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، عۆمران خان سەرۆکوەزیرانی پاکستان بە مەبەستی کەم کردنەوەی ئاڵۆزییەکانی سنووری نێوان دوو ووڵات ی ئێران و پاکستان ، بەرنامەی حەسراکێشی بە درێژی ٩٥٠ کیلۆمەتر لە سنووری هاوبەشی دوو ووڵات یان لە نێوان دوو پارێزگای بەلووچێستان ی پاکستان و سیستان بەلووچێستان ی ئێران یان خستوەتە بواری جێبەجێ کردنەوە .

سەرلەشکر ئاسێف غەفوور ، ووتەبێژی ئەرتەشی پاکستان لەمبارەوە ڕایگەیاند : دوو ووڵاتی ئێران و پاکستان بە دوای پاراستنی پەیوەندییە دۆستانە و برادەرانەکانی خۆیانن لە ڕێگای حەسارکێشی نێوان سنوورەکانی هاوبەش یانن تاکوو گرووپە تێرۆریستییەکان نەتوانن بە هەوڵە پیسەکانیانەوە پەیوەندی نێوان دوو ووڵات تێکبدەن .

جێگای ئاماژەدانە ئەم بڕیارە بە دوای هێرشی چەکداری گرووپێک لە شاری زاهێدان و لە سەر داوای تاران لە ئیسلام ئاباد بە مەبەستی بەهێز کردنی ئەمنییەت و چاودێری زیاتر لە سەر سنوورەکان دا دابین کراوە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە