پەیامی کورد ... سەرۆكی یەكێتی بەڵێندەرانی ھەولێر ڕایگەیاند : حكوومەتی ھەرێمی كوردستان سەبارەت بەو پڕۆژە خزمەتگوزاریانەی كە بە وەبەرھێنەران دراون و بە ھۆی قەیرانی داراییەوە جێبەجێ نەكرابوون، ھۆشداری داوەتە وەبەرهێنەران و ئەگەر جێبەجێ نەكرێن، لێیان وەردەگیرێتەوە.
د. سەرۆ دزەیی، ڕایگەیاند، ئەو ١٠٠ملیۆن دۆلارەی حكوومەت بۆ قەرزی بەڵێندەران خەرجی كردووە، تاوەكو ئێستا دابەش دەكرێت و حكوومەت بەڵێنی داوە دوای ئەوە بڕێكی دیكەی پارە بۆ بەڵێندەران خەرج بكات، ئەمەش وا دەكات بەڵێندەران دەست بە پڕۆژەكانیان بكەنەوە، چوونكە بۆ تەواوكردنی پڕۆژەكان پێویستیان بە پارە ھەبوو و حكوومەتیش بە ھۆی قەیرانی داراییەوە پارەی نەبوو بیانداتەوە، بەڵام ئێستا دۆخی ئابووری باشە و قەرزەكانیان دەداتەوە.
دزەیی گوتیشی، كۆمەڵێك پڕۆژەی نیشتەجێبوون و رێگاوبان ھەبوون، كە حكوومەت لەسەر بودجەی خۆی جێبەجێی كردوون و بە ھۆی قەیرانی داراییەوە ئەوانیش ڕاگیرابوون، بەڵام ئێستا حكوومەت مووڵەتی داوەتە وەبەرھێنەران ئەگەر جێبەجێیان نەكەن، پڕۆژەكانیان لێ وەردەگرنەوە و دەدرێنە كەسانی دیكە تا تەواو بكرێن، چوونكە ناكرێت لەمە زیاتر دوا بخرێن، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەك لە لایەن حكوومەتەوە دروست كراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە