پەیامی کورد ... لە هەرێمی کوردستان ٢٨ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٦٨٦ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە.
ئەمڕۆ هەینی ١٣ی تەشرینی دووەمی ٢٠٢٠، وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٦٨٦ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە و٤١١ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە
هەروەها ، ٢٨ حاڵەتی گیان لەدەستدان بە نەخۆشییەکە تۆمارکراوە، بە جۆرێک هەشت لە سلێمانی، پێنج لە دهۆک، ١٠ لە هەولێر، چوار لە راپەڕین، یەک لە گەرمیان بووە.
بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ٨٨ هەزار و ٤٥٦ کەس لە هەرێمدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٥٤ هەزار و ٤٥٨ کەسیان چاکبوونەتەوە و دوو هەزار و ٧٨٨ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە