سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا : نامانەوێت رژێمی ئێران بگۆڕین

سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا : نامانەوێت رژێمی ئێران بگۆڕین

پەیامی کورد    ... سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا رایگەیاند : نامانەوێت رژێمی ئێران بگۆڕین، بەڵام پێویستە دەستبەرداری پرۆژە ئەتۆمی و مووشەكییەكانیان بن.

دۆناڵد ترامپ، ئەمڕۆ دووشەممە 26ی ئابی 2019 لە دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆكی میسر، لەپاریس-ی پایتەختی فەڕەنسا لەبارەی دۆسێی ئێرانەوە ووتی :" ئەو ڕێكەوتنەی ئێران لەگەڵ باراك ئۆباما،ی سەرۆكی پێشوو هەیبوو كۆتایی هات، ئەوان پێشتر 50 ملیۆن دۆلاری كاشیان وەرگرتووە، ئەوە نەما."

ترامپ وتیشی:" تاران بەبارودخێكی ئابووری سەختدا تێدەپەڕێت، جگە لەوە لەژێر فشارێكی دارایی زۆردایە، بەهۆی ئەو سزایانەی بەسەریدا سەپێندراون."

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە