بەشێکی دیکەی شەقامی ١٢٠ مەتری هەولێر دەکرێتەوە

بەشێکی دیکەی شەقامی ١٢٠ مەتری هەولێر دەکرێتەوە

پەیامی کورد  ...   به‌ڕێوبه‌ری پڕۆژه‌ی شه‌قامی 120 مه‌تری له‌ سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر رایگەیاند، له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا شه‌قامی له‌ 120 مه‌تری له‌ رێگای هه‌ولێر -كۆیه‌ تا رێگای هه‌ولێر-كه‌ركوك دەكرێته‌وه‌.

ئه‌ندازیار سه‌رتیپ سابر، به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆژه‌کان له‌ سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر رایگه‌یاند، "له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا شه‌قامی له‌ 120 مه‌تری له‌ رێگای هه‌ولێر -كۆیه‌ تا رێگای هه‌ولێر-كه‌ركووك دەكرێته‌وه‌، هەرچەندە پلانمان هەبوو ئه‌و به‌شه‌ زووتر بكه‌ینه‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆی زۆری باران بارین و خراپی كه‌ش و هه‌وا كردنه‌وه‌ی ئه‌و شه‌قامه‌ دواكه‌وت".

ئاماژەی بەوەشکرد، شه‌قامی 120 مه‌تری له‌ رێگای هه‌ولێر- كۆیه‌ تا رێگای هه‌ولێر - كه‌ركوك نۆ كیلۆمه‌تره‌ و قیڕتاوكردن و ئه‌نده‌رپاس و ئۆڤه‌رپاسه‌كان و سه‌رجه‌م بڕگه‌ سه‌ره‌كیانی ته‌واو بوه‌ و ته‌نها بڕگه‌ی جوانكاری و چاندنی دار و سه‌وزایی ماوه‌ و له‌ ئێستادا كاریان تیادا ده‌كرێت.

به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆژه‌کان له‌ سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر ڕاشیگەیاند، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بیر و تۆڕی ئاو كه‌ بۆ چاندنی دار و سه‌وزایی به‌كارده‌هێنرێن كه‌وتونه‌ته‌ نێوان شه‌قامه‌كه‌ و شۆسته‌كانی بۆیه‌ پاراستنی سه‌لامه‌تی ستافی كار و به‌ڕێوه‌چونی كاره‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی رێك و پێك ئه‌و به‌شه‌ی شه‌قامه‌كه‌مان نه‌كردوەته‌وه‌، به‌ڵام له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیك به‌ ته‌واوبونی كاره‌كانی بڕگه‌ی جوانكاری ئه‌و به‌شه‌ی شه‌قامی 120 مه‌تری ده‌كرێته‌وه‌.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە