بەشێکی دیکەی شەقامی ١٢٠ مەتری لەم حەفتەیەدا دەکرێتەوە

بەشێکی دیکەی شەقامی ١٢٠ مەتری لەم حەفتەیەدا دەکرێتەوە

پەیامی کورد  ...   سەرپەشتیاری درووستكردنی شەقامی ١٢٠مەتری شاری ھەولێر گوتی، درووستكردنی شەقامی ١٢٠مەتری بەردەوامە و پێش مانگی رەمەزان ٩كیلۆمەتری دیكە دەكرێتەوە، بەمەش تەنھا ١٠كیلۆمەتر دەمێنێت و ئەویش لەمساڵدا تەواو دەكرێت.

سەرتیپ قادر، ڕایگەیاند: "شەقامی ١٢٠مەتری لە لای ماجیدی مۆڵ تا سەر ڕێگای كەركووك كە نۆ كیلۆمەترە، تەواو بووە و تەنھا كاری جوانكردنی چاندنی داری مابوو و ئەویش كۆتایی هاتووە و پێش مانگی رەمەزان دەكرێتەوە".

قادر گوتیشی: "بە تەواوكردنی ئەم ٩ كیلۆمەترە، تەنھا ١٠كیلۆمەتر دەمێنێت، ئەوەی بڕیار بوو كۆمپانیا توركییەكە درووستی بكات و ئەویش ھەر ئەمساڵ تەواو دەبێت، بەمەش ھەر ٣٦كیلۆمەترەكە كە درێژیی تەواوی شەقامەكەیە، تەواو دەبێت".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە