پەیامی کورد ... به‌ڕێوبه‌ری پڕۆژه‌ی شه‌قامی 120 مه‌تری له سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر رایگەیاند، له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا شه‌قامی له 120 مه‌تری له رێگای هه‌ولێر -كۆیه تا رێگای هه‌ولێر-كه‌ركوك دەكرێته‌وه.
ئه‌ندازیار سه‌رتیپ سابر، به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆژه‌کان له سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر رایگه‌یاند، "له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا شه‌قامی له 120 مه‌تری له رێگای هه‌ولێر -كۆیه تا رێگای هه‌ولێر-كه‌ركووك دەكرێته‌وه، هەرچەندە پلانمان هەبوو ئه‌و به‌شه زووتر بكه‌ینه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی زۆری باران بارین و خراپی كه‌ش و هه‌وا كردنه‌وه‌ی ئه‌و شه‌قامه دواكه‌وت".
ئاماژەی بەوەشکرد، شه‌قامی 120 مه‌تری له رێگای هه‌ولێر- كۆیه تا رێگای هه‌ولێر - كه‌ركوك نۆ كیلۆمه‌تره و قیڕتاوكردن و ئه‌نده‌رپاس و ئۆڤهرپاسهكان و سه‌رجه‌م بڕگه سه‌ره‌كیانی ته‌واو بوه و ته‌نها بڕگه‌ی جوانكاری و چاندنی دار و سه‌وزایی ماوه و له ئێستادا كاریان تیادا ده‌كرێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆژه‌کان له سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر ڕاشیگەیاند، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بیر و تۆڕی ئاو كه بۆ چاندنی دار و سه‌وزایی به‌كارده‌هێنرێن كه‌وتونه‌ته نێوان شه‌قامه‌كه و شۆسته‌كانی بۆیه پاراستنی سه‌لامه‌تی ستافی كار و به‌ڕێوه‌چونی كاره‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی رێك و پێك ئه‌و به‌شه‌ی شه‌قامه‌كه‌مان نهكردوەتهوه، به‌ڵام له ئاینده‌یه‌كی نزیك به ته‌واوبونی كاره‌كانی بڕگه‌ی جوانكاری ئه‌و به‌شه‌ی شه‌قامی 120 مه‌تری ده‌كرێته‌وه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە