پەیامی کورد... سووتانی 60 دۆنم پوش و پاوەن لەپارێزگای سلێمانی
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، ئاگرێك لە سنووری شارباژێڕ كەوتەوە و تیمەكانی بەرگری شارستانی بە هاوكاری پۆلیسی دارستان و هاولاتیانی سنورەكە توانیان كۆنتڕۆڵی بکەن.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستانی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" ئاگرێكی فراوان لە سنوری گوندەكانی (گورگەدەر ، بزەینان، كانی دڕكە)ی سەر بە ناحیەی سیتەك كەوتەوە، لەگەڵ بیستنی هەواڵەكە دەستبەجێ مەفرەزەیەكی بنكەی پۆلیسی دارستانی سیتەك گەیشتنە شوێنی دیاریكراو و هەوڵکەکانی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە دەستپێکرد".
ئاماژەی بەوەشکرد: بەهۆی ئاگرەكەوە نزیكەی (60) دۆنم لە پوش و پاوان و داری سروشتی سووتان و زیانیشی بە خانێكی بەخێوكردنی ئاژەڵ گەیاند.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە