پەیامی کورد... لە سیتەک ٧٠ دۆنم زەوی سوتا و كەسێكیش بە تۆمەتی كردنەوەی ئاگر دەستگیركرا
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: بەھۆی كەوتنەوەی ئاگرێكەوە لە سیتەك ٧٠ دۆنم زەوی سوتا و كەسێكیش بە تۆمەتی كردنەوەی ئاگرەكە دەستگیركرا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە: ئاگرێك لە گوندی ( كانی وەیسە و تەگەران )ی سەر بە ناحیەی سیتەك كەوتەوە و دەستبەجێ مەفرەزەیەكی بنكەی پۆلیسی دارستانی سیتەك ئامادە بوون لە شوێنی ئاگرەكە و دواتر هەردوو بنكەی بەرگری شارستانی چوارتا و سیتەك و بەشی پۆلیسی دارستانی شارباژێڕ و پۆلیسی محەلی بنكەی سیتەك و چەند هاووڵاتیەكی ناوچەكە چوونە شوێنی ئاگرەكە و بەهۆی بونی با و پوش و پاوانی زۆر ، بە زەحمەت و بە چەند كاتژمێرێك توانرا ئاگرەكە كۆنترۆڵ بكرێ.
ئەوەشی خستەڕوو: زەرەرو زیانی ئاگرەكە نزیكەی ( ٧٠ )دۆنم پوش و پاوان و دارستان سوتان ، شایەنی باسە هێزە ئەمنیەكان توانیان تۆمەتبارێك لە دەوروبەری ئاگرەكە دەستگیر بكەن بە تۆمەتی خستنەوەی ئاگرەكە و لەلایەن بنكەی پۆلیسی دارستانی سیتەك پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ ڕێكخرا و تۆمەتبار بە فەرمانی دادوەر ڕاگیرا .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە