پەیامی کورد... نزیكەی 600 دۆنم پووش و پاوان و داری سروشتی لە ماوەت سوتان
لە سنوریی قەزای ماوەت بەهۆی ئاگرەوە، نزیكەی 600 دۆنم پووش و پاوان و داری سروشتی سوتان، دواتر توانرا ئاگرەكە كۆنترۆڵ بكرێت.
لەمبارەیەوە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، بە هۆكارێكی نادیار ئاگرێك لە سنوری گوندی ئامادینی سەر بە قەزای ماوەت كەوتەوە، كە بووە هۆی سوتانی نزیكەی 600 دۆنم لە پوش و پاوان و داری سروشتی.
ئاماژە بەوەشكراوە: دوای گەیشتنی مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستانی ماوەت و بە هاوكاری هەریەكە لە بەرگری شارستانی سلێمانی و ماوەت، دارستان و پاوانی سلێمانی و دانیشتوانی ناوچەكە، توانرا ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكرێت و بكوژێنرێتەوە .
هاوكات پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، سوپاسی هەموو ئەو بەڕێوەبەرایەتی و لایەنانەشی كردووە كە هاوكارن لە كوژاندنەوە و كۆنترۆڵ كردنی رووداوەكانی ئاگركەوتنەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە