پەیامی کورد ... سوودان " ڕێکەوتنی ئیبراهیم " ی لەگەڵ ئەمریکا واژوو کرد .
سوودان لە ڕێگەی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل دایە .
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان چەند کاتژمێرێک دوای ئەوەی کە مایک پۆمپێئۆ ، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا بە شێوەی فەرمی سوودان ی لە لەیستەی پاڵپشتی کەرانی تێرۆرسیم دەرخست ، ئەم ووڵاتە ڕایگەیاند کە : " ڕێکەوتنی ئیبراهیم " ی لەگەڵ ئەمریکا واژوو کردووە . بەم شێوەیە ڕەوەندی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی سوودان لەگەڵ ئیسرائیل دەست پێدەکات .
دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا ماوەیەک بەر لە ئیستا هەواڵی ڕێکەوتنی سوودا ن و ئیسرائیل ی بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان یان راگەیاندبوو .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ڕۆیتەرز ەوە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە خارتووم ئەم ڕێکەوتنەی هەنگاوێک لە ڕاستای گەیاندنی هاوکاری بە سوودان بۆ گەیشتن بە سەقامگیری ، ئەمنییەت و دەرفەتگەلی ئابووری ناو بردووە .
هەندێک لە حێزبە سیاسییەکانی سوودان لەگەڵ بڕیارەکەی ترامپ سەبارەت بە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانیان دژایەتی یان دەربڕی . ڕاپۆرتەکان نیشاندەری ئەوەن کە ئەم حێزبانە بە نیازن گرووپێکی ئۆپۆزسیۆن لە بەرامبەر ئامادەبوونی سوودان لە ڕێکەوتنەکەی ئیبراهیم دا تەشکیل بکات .
ڕێکەوتنی ئیبراهیم بۆ یەکەمین جار لە نێوان ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی ، ئەمریکا و ئیسرائیل واژوو کرا . ئەم ڕێکەوتننامەیە ڕەوەندی ئاشتی و ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی ووڵاتانی عەرەبی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسانتر دەکات .
لە دوای ئیمارات ، بەحرەین ، مەراکێش و بووتان یش خۆیان لەگەڵ ڕێکەوتننامەیە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ڕیک خستەوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە