پەیامی کورد... تەقینەوەیەکی بەهێز لە ئێران کوژراو و برینداری لێکەوتەوە
تەقینەوەیەکی بەهێز لە شارێکی ئێران ڕوویدا و ژمارەیەك کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئێران “ئیرنا” بڵاویکردەوە، تەقینەوەکە لە ناو کارگەیەکی شاری سمنان ڕوویداوە کە دەکەوێتەوە ڕۆژهەڵاتی تارانی پایتەختەوە.
ئەوەشی خستەڕوو کە دوو کەس لە ڕووداوەکەدا کوژراون و یەکێکی دیکەش بریندارە.
سەرچاوەکانی دیکەی هەواڵی ئێران باس لەوە دەکەن ژمارەیە کوژراو و بریندارەکان زیاترە و کارگەکەش تایبەت بووە بە دروستکردنی ماددەی کیمیاوی، بەڵام هۆکاری تەقینەوەکە ئاشکرا نەکراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە