ئەمەریكا ژمارەی هێزەكانی لە باكوور و رۆژهەڵاتی سووریا زیادكردووە

ئەمەریكا ژمارەی هێزەكانی لە باكوور و رۆژهەڵاتی سووریا زیادكردووە

پەیامی کورد... ئەمەریكا ژمارەی هێزەكانی لە باكوور و رۆژهەڵاتی سووریا زیادكردووە


رۆژنامەیەكی سووری ئاشكرایدەكات، ئەمەریكا بەردەوامە لە زیادكردنی ژمارەی هێزەكانی لە ناوچەكانی باكوور و رۆژهەڵاتی سووریا.

رۆژنامەی "ئەلوەتەن"ی سووری بڵاویكردەوە، ئەمەریكا بەردەوامە لە بەهێزكردنی پێگەكانی لە رۆژهەڵاتی سووریا، لەو چواچێوەیەشدا دوێنی، كاروانێكی سەربازی نوێی ئەمریكی لە رێگەی دەروازەی نایاسایی ئەلوەلیدەوە هاتۆتە ناو خاكی سوریاوەو، بەمەش ژمارەی سەربازەكانی ئەمریكا لە ناوچەكانی باكوور و رۆژهەڵاتی سووریا بۆ نزیكەی هەزار و 500 سەرباز زیاد كردووە.

رۆژنامەكە ئەوەشی خستەڕوو، ئەو هێزەی ئەمریكا گەیشتە ئەو شوێنە نەوتییانەی سووریا كە واشنتن داگیری كردووە، كاروانەكەش 20 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری لەخۆگرتووە، كە كەرەستەی لۆجستی و سندوقی داخراو و بلۆكی چیمەنتۆیان هەڵگرتووە.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە