پەیامی کورد ... فه‌رمانده‌یه‌کی هێزی پێشمه‌رگه ڕای دەگەیەنێت هێزه‌کانی عێراق سنووری ناحیەی "قه‌راج"ی قەزای مه‌خمووریان جێ هێشتووه و ئه‌مه‌ریکاش بە تۆپ حەشارگەی داعشی لە ناوچه‌که‌ی کردووه‌ته‌وه ئامانج.
لەمبارەوە سروود ساڵح، فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه له مه‌خموور بە (باس‌نیوز)ی ڕاگەیاند: "هه‌ندێک زانیاری هه‌بووه له دەوروبەری گونده‌کانی "قه‌ره‌گۆسک و گه‌راو" له سنووری ناحیەی قه‌راج و لە بناری ئه‌شکه‌وته‌کان داعش جووڵه‌ی هه‌بووه، بۆیه دوینێ یەکشەممە ٢٥ی٨ی٢٠١٩ ئه‌مه‌ریکا به تۆپ ئه‌و ناوچەیە‌ی کردووەته ئامانج و نزیکه‌ی١٠٠ تۆپی ئه‌مریکی له‌و ناوچه‌یە دراوه".
ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە گوتیشی: "له قه‌راج داعش هه‌یه و جموجۆڵیان زۆر بووه و سوپای عێراقیش ئه‌و ناوچهیە‌ی جێ هێشتووە و قه‌راجیش له نیوان زاب و حه‌ویجه‌یه که ئه‌و ناوچه زۆر مه‌ترسیداره و ئه‌مه بۆ یه‌که‌مجارە ئه‌مریکا ئه‌و ناوچه ده‌کاته ئامانج".
.basnews
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە