له‌كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌فدی پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌غدا سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در " موقته‌دا سه‌در " ، ڕایگه‌یاندوه " من ده‌زانم به‌ڕێز سه‌رۆك بارزانی و پارتییه‌کان سوربوون لهسهرڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، ده‌زانم ئێوه سهرتانخستووه،به‌ڵام داواتان لێده‌که‌م به‌هه‌مان بیر و باوەڕی ڕیفراندۆم نهینه نێو دانووستانه‌کانی حکومه‌تی عێراق، چوونکه عێراق به‌رگه‌ی ئه‌و دۆخه ناگرێت ئێمە خۆمان کێشه‌مان زۆره،بۆیه ده‌بێت هاوكاریمان بكه‌ن ".
هەروەها سه‌در وتوویه‌تی: هه‌موو بیر و باوەڕی خه‌ڵک جگە لە کورد وابوو که پارتی و بارزانی له‌م هه‌ڵبژاردنه سه‌رکه‌وتوو نابن، چوونکه پیلانێکی زۆر له‌دژتان کرا، به‌ڵام به‌ڕاستی پێتان سەرسامم ، به تایبەت بە سه‌رۆک بارزانی که ئه‌و بیر و باوەڕ و جه‌ماوه‌ره نه‌گۆڕه‌ی هه‌یه.
له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ته‌واوی بۆچوونی هەموو خەڵک له عێراق و كوردستان وابوو كه پارتی دیموكراتی كوردستان تووشی شكستێكی گه‌وره ببێت ، به‌ڵام پارتی 25 كورسی له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و ناوچه داگیركراوه‌كان به‌ده‌ست هێنا له به‌غدا یه‌ك كورسی له كه‌مینه نه‌ته‌وه كان دوو بۆ سێ كورسی كه نزیكه‌ی 29 كورسی په‌رله‌مانی عێراقی هه‌یه،وه‌ك پارتی بێ پێک هێنانی هاوپەیمانی لەگەڵ هیچ لایەنێک توانیویه‌تی وەکووگهورهترین حیزب له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق بمێنێته‌وه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە