ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌ێنێ، ئه‌گه‌ر به‌غدا ده‌ستوور جێبه‌جێ نه‌كات، ته‌وافوق و هاوبه‌شی راسته‌قینه بۆ كورد نه‌گه‌ڕێته‌وه له عێراق، ئه‌وا تاكه رێگه‌ی ئێمه بابه‌تی ریفراندۆمه كه سووربین له‌سه‌ر داخوازی گه‌له‌كه‌مان ئه‌ویش سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه.
رۆژ نووری شاوه‌یس، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان راگه‌یاند: ده‌بێ هه‌موومان هه‌وڵبده‌ین ده‌ستووری عێراق جێبه‌جێ بكرێت، هه‌روه‌ها حكوومه‌تێكی شه‌راكه‌تی راسته‌قینه له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌وافق و هاوبه‌شی راسته‌قینه دروست بكرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌وه بكرێت تا راده‌یه‌ك بۆ كورد باشه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش نه‌كرا تاكه رێگه‌ی ئێمه بابه‌تی ریفراندۆمه كه سووربین له‌سه‌ر داخوازی گه‌له‌كه‌مان ئه‌ویش سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه.
گوتیشی: ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ین كه دلسۆزن بۆ كێشه‌ی كورد،ئه‌وانه‌ی له سیاسه‌تیاندا روون و راست و دیارن، ئێمه ده‌ستی برایه‌تییان بۆ درێژ ده‌كه‌ین.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە