پەیامی کورد ... داعش داوا لەلایەنگرانی دەکات هێرش بکەنە سەر سعودیا
ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش، داوا لە لایەنگرانی دەكات هێرش بكەنە سەر بیانییەكان لە سعودیا و ژێرخانی ئابوری ئەو وڵاتەش بکەنە ئامانج.
بە پێی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، وتەبێژی داعش لە فایلێکی دەنگییدا ڕایگەیاندووە، "دەبێت سعودیا بە ئامانج بگیرێت، چونكە پشتیوانی لە ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی وڵاتانی كەنداو و ئیسرائیل دەكات."
ڕۆژی ١٥ی ئەیلولی ڕابردوو، بەحرەین و ئیمارات لەگەڵ ئیسرائیل دا رێککەوتنیان واژۆ کرد، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا كە لە كۆشكی سپی سەرپەرشتیی ڕێوڕەسمی واژۆکردنی دوو ڕێككەوتننامەكەی كرد، ڕایگەیاند، "بەم نزیكانە سعودیاش لەگەڵ ئیسرائیل دا ڕێكدەكەوێت."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە