نزیكه‌ی 10 هه‌زار مردن و 648 پاشه‌له‌رزه‌ش تۆماركراون

نزیكه‌ی 10 هه‌زار مردن و 648 پاشه‌له‌رزه‌ش تۆماركراون

پەیامی کورد... نزیكه‌ی 10 هه‌زار مردن و 648 پاشه‌له‌رزه‌ش تۆماركراون

ئامارە فەرمییەکان دەریدەخەن، ژمارەی کوژراوانی بوومەلەرزەکەی تورکیا و سوریا، ئه‌مڕۆ چوارشەممە بۆ زیاتر لە نۆ هەزار و ٨٥٨ کەس بەرزبووەتەوە، لەکاتێکدا کارمەندانی فریاگوزاری هێشتا هەوڵی دۆزینەوەی ڕزگاربووان دەدەن کە لەژێر داروپەردوودا گیریان خواردووە.

فه‌رمانگه‌ی بەڕێوەبردنی کارەسات و فریاگوزاری تورکیا ( ئافاد) ڕایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، ژمارەی مردوان لە تورکیا بۆ حەوت هەزار و ١٠٨ کەس بەرزبووەتەوە، لە ئەنجامی ئەو بوومەلەرزەیەی کە ڕۆژی دووشەممە باشووری ئەو وڵاتەی گرتەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە بریندارەکان بۆ ٤٠ هەزار و ٩١٠ کەس بەرزبووەتەوە، ئاماژه‌به‌وه‌شكراوه‌ ٦٤٨ پاشەله‌رزه‌ ڕوویانداوە، بەهێزترینیان لە ناوەندی قەزای ئەلبستان لە ویلایەتی قه‌هره‌مان مه‌ڕه‌ش بوو كه‌ گەیشتووەتە ٧.٦ پلە.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، بەرپرسان و کارمەندانی پزیشکی و ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ڕایانگەیاندووه‌ ژمارەی گیانلەدەستدان لە سوریا لە ئەنجامی هەمان بوومەلەرزە لە سوریا بۆ دوو هەزار و ٧٥٠ کەس بەرزبووەتەوە و کۆی گشتی گیانلەدەستدان له‌ هه‌ردوو وڵات گەیشتووەتە ٩ هەزار و ٦٥٥ کەس.

فوئاد ئۆکتای جێگری سەرۆک کۆماری تورکیا، پێشتر ڕایگەیاند کە ژمارەی ئەو بینایانەی کە بە تەواوی لە بوومەلەرزەکەدا ڕووخاون گەیشتووەتە 5,775 بینا، و ئاماژەی بەوە کردووە کە نزیکەی 8 هەزار کەس لە ژێر داروپەردوو ڕزگارکراون.

هاوکات ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، بۆ بینینی زیانەکانی کارەساتی بوومەلەرزەکە، چووە ناوچەی زیانلێکەوتوو لە باشووری تورکیا .
 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە