ئەردۆغان پەیوەندییەکانی ووڵاتەکەی لەگەڵ ئیمارات دەپچڕێنێت

ئەردۆغان پەیوەندییەکانی ووڵاتەکەی لەگەڵ ئیمارات دەپچڕێنێت

پەیامی کورد     ...    ئەردۆغان پەیوەندییەکانی ووڵاتەکەی لەگەڵ ئیمارات دەپچڕێنێت 

ڕەجەب تەئیب ئەردۆغان لە پەیامێکدا ڕایگەیاند : باڵیۆزەکەمان لە ئەبووزەبی دەبەینە دەرەوە و پێداچوونەوە بۆ پچڕانی پەیوەندییەکەمان لەگەڵ ئێمارات دەکەین .

ڕەجەب تەئیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا ئەمڕۆ هەینی لە ووتارێکدا دوای ئەنجامدانی نوێژی هەینی سەبارەت بە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی ئیمارات و ئیسرائیل کاردانەوەی تووندی نیشان دا .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە بنکەی میدیایی الجزیرە سەرۆککۆماری تورکیا لەمبارەیەوە ووتی : " بابەتی بردنە دەرەوەی باڵیۆزی تورکیا لە ئەبووزەبی و ڕاوەستاندنی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیمارات سەبارەت بە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی ئەم ووڵاتە لەگەڵ ئیسرائیل دەخەینە بەر لێکۆڵینەوە و پێداچوونەوەوە .

هەروەها لەمبارەوە هاتووە کە ئەردۆغان جەختی کردووەتەوە کە بە هیچ شیوەیەک ئانکارا ڕێکەوتنەکەی نێوان ئیمارات و ئیسرائیل پەسەند ناکات .

ئانکارا لە حاڵێکدا پچڕانی پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ ئەبووزەبی دەخاتە واری پێداچوونەوەوە کە پەیوەندییەکان ئەم ووڵاتە لەگەڵ ئەلتەڤیڤ لە بوارە جیاوازەکاندا بەرقەرارە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە