پەیامی کورد … لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا کۆ دەبێتەوە
بڕیارە ئەمڕۆ لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا کۆببێتەوە و بڕیاری نوێ لەبارەی رێکاری تەندروستی و پرۆسەی خوێندنەوە بدات.
ئەمڕۆ سێشەممە ٣٠ی ئاداری ٢٠٢١، كاتژمێر ٢ و ٣٠ خولەكی پاشنیوەڕۆ، لیژنەی باڵای رووبەرووبوونەوی كۆرۆنا لە هەرێم كۆدەبێتەوە و بڕیارە لە كۆبوونەوەكەدا چەند پێشنیازێک تایبەت بە رێکارەکانی خۆپارێزی و هاتوچۆ بخرێنەڕوو، کە یەکێک لە پێشنیازەکان ئەوەیە تاوەکو مانگی رەمەزان دێت، لە رۆژانی پێنجشەممە و هەینی و شەممەدا قەدەغەی هاتوچۆ لە نێوان شارەکاندا جێبەجێبکرێت.
بەپێی زانیارییەكان،یەكێكی دیكە لە پێشنیازەكان ئەوەیە، دەوامی فەرمانبەران کەمبکرێتەوە بۆ ئەوەی بەرکەوتەی نێوان فەرمانبەران و هاوڵاتیانی سەردانی فەرمانگەکان دەکەن کەمبێتەوە.
جێگەی باسە، دوێنێ دووشەممە، سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی ھه‌رێم رایگەیاند، "له سه‌ره‌تادا رێكاره‌كان توندتر ده‌كرێن پێش ئه‌وه‌ی بگه‌ینه قۆناغی قه‌ده‌غه‌ی ھاتوچۆ، رێكاری دیكه ھه‌یه کە ده‌مانه‌وێت كاریگه‌ری نه‌بێت له‌سه‌ر كار و گوزه‌رانی خه‌ڵك، ئومێد ده‌كه‌ین ھاوڵاتییان پابه‌ند و پاڵپشت بن و له ھه‌ر دۆخێكیشدا بڕیاری پێویست به ره‌وشه‌كه ده‌ده‌ین".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە