برياره سبهى لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێم كۆببێتهوه و بڕیاری نوێ دەربکات و،پێداچوونەوە بە بڕیارەکان دەکات کە پێشتر بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا درابوون.
د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندرووستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووه: “بڕیارە سبەی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بۆ پێداچوونەوە بە بڕیارەکان کۆببێتەوە، ئەوەی پێویست بێت بۆ بەرژوەندی هاووڵاتییان گفتوگۆی لەسەر دەکەین و پێشنیازەکانیشمان دەخەینە بەردەم لیژنەی باڵا”.
وەزیری تەندرووستی حكوومهتى ههرێمى كوردستان وتووشيهتى: “ئێستا ئامارەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا کەمبووەتەوە، چونکە پێشتر لە مانگی ٨ هەڵکشا و لە ماوەی شەش هەفتەدا گەیشتە لووتکە، بەڵام ناتوانین بڵێین مەترسی نەماوە، پێشبینی شەپۆلی دیکە دەکرێت وەک هەموو ووڵاتانی دیکە، بەتایبەتی ئێستا کە جۆری ئۆمیکرۆن بڵاوبووەتەوە”.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە