دوای هێرش کردنە سەر مەکۆی گۆڕان لە لایەن یەکیتی و بە فەرمانی لاهور جەنگی لە گردی زەرگەتە و کوژرانی گەنجێک لە کاتی تەقە کردنەکەدا کادیرانی ناو بزووتنەوەی گۆڕان چەندین جار هەڕەشەی درووستکردنی هێزێکی تایبەتی چەکداری دەکەن بۆ پارێزگاری کردن لە خۆیان و چالاکییەکانیان .
بەرپرسێکی سەربازیی بزووتنەوەی گۆڕان، ئاماژە بەوە دەدات کە پێشتر ھەوڵی ئەوەیان داوە، وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ژمارەی پاسەوانەکانیان بۆ زیاد بکات، بەڵام ئێستا بڕیاریاندانەوە ”خۆمان ڕێک بخەینەوە“ و سەنگەرەکانیان توندوتۆڵ بکەن.
عەمید بەمۆ عومەر، بەرپرسی ھۆبەی پارێزگاریی بزووتنەوەی گۆڕان، ڕاگەیاند: ”چەند جارێک داوای ئەوەمان لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کردووە، ژمارەی پاسەوانەکانمان بۆ زیاد بکات، بەڵام بەھۆکاری ئەوەی دامەزراندن وەستاوە، پاسەوانەکانمان ھیچی زیادی نەکردووە“.
ئەو بەرپرسەی ھۆبەی پارێزگاریی گۆڕان، ئەوەشی خستە ڕوو کە ئەوان بڕیاریان داوە، خۆیان ڕێک بخەنەوە، ھەرچەندە پێشتر ئەو کارەیان کردووە، بەڵام ”ئەمجارە سەنگەرەکانمان توندوتۆڵ دەکەین، بۆ ئەوەی بتوانین پارێزگاری لە مەکۆی سەرەکیی بزووتنەوەی گۆڕان بکەین“.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە