پەیامی کورد ... توركیا جه‌ختده‌كاته‌وه، ئه‌مریكا و ڕووسیا په‌یوه‌ندی جۆراوجۆریان له‌گه‌ڵ شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه هه‌یه. هه‌ڕه‌شه‌ش له ووڵاتانی كه‌نداو ده‌كات.
ئیبراهیم كاڵن ووته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا له پرێس كۆنفرانسێكدا ڕایگەیاند : "ئاگادارین كه ئه‌مریكا و ڕووسیا په‌یوه‌ندی جۆراوجۆریان له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه هه‌یه. ئه‌گه‌ر هه‌ر جم‌وجووڵێك هه‌بێت به ئاراسته‌ی سنووره‌كانمان ئه‌وه ووڵامی ده‌ده‌ینه‌وه".
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی ووڵاتانیش له‌گه‌ڵ مه‌زڵووم عه‌بدی "كۆبانی" فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" ووتیشی "ده‌بینین چه‌ند ووڵاتێكی كه‌نداو په‌یوه‌ندییان به مه‌زڵووم كۆبانی-یه‌وه كردوه و ده‌یانه‌وێت له دژی توركیا به‌كاریبهێنن، ئه‌م هه‌وڵانه به‌بێ به‌رانبه‌ر تێناپه‌ڕن".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە