بەپەلە ... سەدر : هەرگیز لەگەڵ حکومەتێکدا نیم کە عێراقی نەبێت و دامەزراوەی ئێران بێت

بەپەلە ...  سەدر : هەرگیز لەگەڵ حکومەتێکدا نیم کە عێراقی نەبێت و دامەزراوەی ئێران بێت

ڕۆژنامەی عەرەبی " جەدیدی قەتەری " ، لە سەرچاوەیەكی نزیك لە موقتەدا سەدر بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، سەدر بەھیچ شێوەیەك ئامادە نییە ھاوپەیمانی لەگەڵ نووری مالیكی سەرۆكی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا پێكبھێنێت و ڕایگه‌یاندووه‌، ئۆپۆزسیۆنبوونی "زۆر پێ باشترە" لە ھاوپەیمانێتی لەگەڵ مالیكی.

موقتەدا سەدر، رێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در و هاوپه‌یمانی سائیروون، ئۆپۆزسیۆن بوون بە باشتر دەزانێت لەوەی ھاوپەیمانی لەگەڵ نووری مالیكیدا بكات.

سەدر دووپاتیشی كردووه‌ته‌وه‌، ھەرگیز لەگەڵ پێكھێنانی حكوومەتێك نابێت كە عێراقی نەبێت و لەلایەن ئێرانەوە دابمەزرێت.

بەگوێرەی سەرچاوەكەی نزیك لە سەدر، سائیروون، نەسڕی عه‌بادی، وەتەنییەی ئه‌یاد عه‌لاوی و بەشێك لە سوننەكان ڕێككەوتوون، بەڵام بەھۆی ئەوەی كورد خۆی یەكلایی نەكردووەتەوە، بۆیە تا ئێستا نەتوانراوە، گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی بۆ پێكھێنانی حكوومەت درووست ببێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە