بەریتانیا هاوکاری زیاتری سەربازی پێشکەش بە ئۆکراینا دەکات

بەریتانیا هاوکاری زیاتری سەربازی پێشکەش بە ئۆکراینا دەکات

پەیامی کورد... بەریتانیا هاوکاری زیاتری سەربازی پێشکەش بە ئۆکراینا دەکات

بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند، بەم نزیکانە بەریتانیا هاوکاریی سەربازیی نوێ بۆ کیێڤ دەنێرێت.

جۆنسن لە هەژماری تویتەری خۆیدا نووسیویەتی، «نیوەڕۆی ئەمڕۆ بە زێلێنسکیی هاوڕێمم ڕاگەیاندووە، لە ڕۆژانی داهاتوودا هاوکاریی سەربازی دەنێردرێت بۆ کیێڤ».

جەختیشیکردووەتەوە، وڵاتەکەی هەموو کارێک دەکات تا «ئۆکراینییەکان سەرچاوەی پێویستیان هەبێت بۆ بەرگریکردن لە پەلاماری ڕووسیا».

ئەمە پاش ئەوەی لە ڕۆژانی پێشوودا وەک کاردانەوەیەک لە بەرامبەر سزاکانی بەریتانیادا، ڕووسیا سەردانیکردنی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە و ژمارەیەک وەزیری دیکەی بۆ مۆسکۆ قەدەغە کردووە.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە