نیپاڵ؛ فڕۆکەیەک بە ٢٢ سەرنشینەوە ونبووە

نیپاڵ؛ فڕۆکەیەک بە ٢٢ سەرنشینەوە ونبووە

پەیامی کورد... نیپاڵ؛ فڕۆکەیەک بە ٢٢ سەرنشینەوە ونبووە

فڕۆکەیەکی هێڵی فڕینی تایبەتی نیپاڵ بە ٢٢ سەرنشینەوە ونبووە و شەش لە سەرنشینەکانیشی بیانین.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاوی کردەوە، فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی تارای تایبەت لەو وڵاتە لە کاتی گەشتکردنی لە شارۆچکەی بوخاراوەوە بۆ شارۆچکەی جومسوم ونبووە.

ئاماژەی بەوەشداوە، ٢٢ سەرنشین لە فڕۆکەکەدا بوون و شەشیان بیانین و نیپاڵی نین.

هاوکات، بەرپرسانی هێڵی فڕۆکەوانی نیپاڵ بە ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاند، فڕۆکەیەکی تایبەت نێردراوە بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە و دۆزینەوەی فڕۆکە ونبووەکە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە