ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هیزەر نۆڤێرت لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە کۆشکی سپی لە سەر بابەتێکی ڕۆژئاوای کوردستان ووتی : ئەرێ ئەمڕۆ مستەر کورد لێرەیە ؟ ئێمە خۆشمان دەوێت .
نۆڤێرت هەروەها سەر بابەتی بەیاننامەی وەزیری دەرەوە مایک پۆمپێئۆ کە ووتبووی کوردانی ڕۆژئاوا شەریکی گەورەی ئێمەن ، دەبێ لە سەر کورسی دانووستاندن ئەوانیش هەبن . ئەرێ نزیک بوونەوەی ئێوە ئەمەیە ؟
کورد هاوپەیمانی گەورەی ئێمەن '
ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوە نۆڤێرت هەروەها ووتی : نزیک بوونەوەی ئێمە نەگۆڕاوە . کورد هاوپەیمانی گەورەی ئێمەن هەروەها ئێستا ئێستا دێتەوە بیرتان سەرۆک ترامپ لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان ئاماژەی بە " مستەر کورد " کردبوو '
"ئێمەش لە مستەر کورد حەز دەکەین "
نۆڤێرت دواتر ، بە گاڵتەوە ووتەکانی ترامپی بۆ ڕۆژنامەنووسە کوردەکان بە بیر هیناوەو ووتی : ئەرێ ئەمڕۆ مستەر کورد " بەڕێز کورد" لێرەیە ؟ ئاگادری بکەنەوە ئێمەش خۆشمان دەوێ "
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە