پەیامی کورد ... دۆزینەوەی واکسەنی کۆرۆنا لە گیایەکی گرینگ لە لایەن گەورە کۆمپانیای زەبەلاحی دۆخانیاتی ئەمریکاوە
کۆمپانیای ئەمریکی - بەریتانی تووتوون کە گەورە زەبەلاحی دۆخانیاتی ئەمریکایە ، ڕایگەیاند توانیویەتی واکسەنی کۆرۆنا درووست بکات ئەویش بە بەکارهێنانی پڕۆتینێک کە لە گەڵای تەماکوو دا بە دەستی هێناوە .
سەرۆکی بەشی بازاڕیابی ئەم کۆمپانیایە لەمبارەوە ووتی : ئێمە بە سەرکەوتوویی ئەم واکسەنە زۆر هیوامان هەیە .
پێشتر تاقیکردنەوەی سەرەتایی ئەم واکسەنە بە سەرکەوتوویی ئەنجام درابوو و ئەم کۆمپانیایە لە گیای تووتوونی باخەکانی خۆیان واکسەنی کۆرۆنای دەرخستووە .
پێشتر ڕێکخراوی جیهانی تەندرووستی ڕایگەیاند بەکارهێنانی دۆخانیات دەتوانێ نیشانەکانی کۆرۆنا تووندتر دەکات هەر بۆیە کشاندنی تووتوون بە هیچ شێوەیەک بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ کۆرۆنا ڕاسپاردە ناکرێت .

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە