پەیامی کورد ... ئەمریکا : ئیزنی پەرەپێدانی چەکگەلی ئەتۆمی بە ڕووسیا و چین نادەین
نوینەری ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەهێشتنی چەکی جیهانی ڕایگەیاند کە ووڵاتەکەی ئیزنی پەرەپێدانی چەکگەلی ئەتۆمی بە ڕووسیا و چین نادات .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، ڕۆبێرت ڤوود ، نوێنەری ئەمریکا لە ڕێکخراوی قەدەغەی چەکی جیهانی لە ووتووێژێکدا لەگەڵ CBS News ڕایگەیاند کە ئەمریکا ئیزنی جووڵەکردن بەرەوپێشەوە لە نوێکاری و درووست کردنی ئەنبارگەلی چەکگەلی ئەتۆمی بە ڕووسیا و چین نادات . ئەو هەروەها ڕایگەیاند کە ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا ش ئەنبارەکانی خۆی پەرەپێددەدات بەڵام ژمارەکانی زیاد ناکات .
ڤوود هەروەها ووتی : لە سەر ئێمە پێویستە کە لەگەڵ ئەو کێشانەی کە ڕوویان بەرەو گەشەکردنە لە لایەن ڕووسیا و چین ەوە بەرەوڕوو ببینەوە و کاردانەوەی خۆمانیان پیشان بدەین . ئێمە ناتوانین ئەمە لە بەرچاو نەگرین . تا کاتێک ک ەچین و ڕووسیا خەریکی جووڵەکردنن لە ڕێگاگەلێک کە پێچەوانەی ئێمەیە ، ئێمەش دەبێ کارێک ئەنجام بدەین کە ووڵامدەری بەرژەونەدییەکانی نەتەوەیی ئێمە و هاوپەیمانەکانمان بێت .
نوێنەری ئەمریکا مەترسی بە بەرجەستەکردنی مەترسی لە لایەن چینەوە ڕایگەیاند کە زەخیەکانی چەکگەلی ئەتۆمی کە لەم ووڵاتەدا بوونیان هەیە دەتوانێ لە ١٠ ساڵی داهاتوودا ببێتە دوو بەرابەر ، ئەمریکا لەو باوەڕەدایە کە مادام دەتوانرێ دەربارەی ئەم بابەتە پێشگیری بکرێت ئەگەەر بێت و وولاتان ڕێکەوتننامەیەک هاوبەشیان هەبێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە