ئەمریکا بڕێک پارە بۆ پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ لە هەرێم تەرخان دەکات

ئەمریکا بڕێک پارە بۆ پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ لە هەرێم تەرخان دەکات

پەیامی کورد … ئەمریکا بڕێک پارە بۆ پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ لە هەرێم تەرخان دەکات

ئاژانسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی (USAID) و دەزگای تۆپ ماونتن پڕۆگرامێکی یەک ملیۆن دۆلاری بۆ پەرەپێدان لە بواری کشتوکاڵی هەرێم دەخەنەگەڕ.

بەپێی راگەیەنراوێک ئاژانسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی بە هاوبەشیی دەزگای تۆپ ماونتن پڕۆگرامی بزواندن و گەشەپێدانی بزنسە کشتوکاڵیەکان رادەگەیەنێت، کە ئامانج لێی پەرەپێدانە بە کەرتی کشتوکاڵ لە هەرێمی کوردستان.

لەراگەیەنراوەکەدا هاتووە: " ئامانجی ئەم پڕۆگرامە یەك ملیۆن دۆلاریە کە بۆ ماوەی 12 مانگە، زیادکردنی توانای پێشبڕکێکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی ناوخۆی عێراقە".

روونیشیکردوەتەوە: ئەم پڕۆگرامەی بزواندن و گەشەپێدانی بزنسەکانی ناو کەرتی کشتوکاڵ دەبێتە هۆی پاڵپشتیکردن لە پڕۆژەی بازرگانی زۆر بچوك و بچوك و مامناوەند و بزنسی تازە دامەزراوی بواری کشتوکاڵ و کەرتی بازرگانی تایبەت بە بواری کشتوکاڵ لە هەرێمی کوردستان. ئەمەش لە رێی بەخشینی دارایی لە شێوەی ئامێر و خزمەتگوزاری و هاریکاری تەکنیکی بۆ زیادکردنی توانای بەرهەمهێنان و ئاسانکاری بۆ دروستکردنی کاری هاوبەش کە دەبێتە هۆی هاندان بە ئاڕاستەی دابەشکردنی خەرجی و فراواکردنی بزنسەکە لە بازاڕە خۆجێییەکاندا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە