پەیامی کورد ... ڕێوشوێنی ئەمنی تووند لە هەموو باڵیۆزخانەی ووڵاتان لە بەغدا دەگیرێتە بەر
لیوا روكن عامر سه‌دام به‌ڕێوبه‌رى گشتى پاراستنى دامه‌زراوه و كه‌سایه‌تییه‌كان ئاشكرایكرد، بۆ پاراستنى باڵیۆزخانه‌ى ووڵاتان رێوشوێنى ئه‌منى تووند له به‌غداى پایته‌خت گیراوه‌ته‌به‌ر.
عامر سه‌دام له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، له‌سه‌ر رێنمایى سه‌رۆك وه‌زیران، كه ئاسایشى نێرده دیپلۆماسى و باڵیۆزخانه‌كانی به هێڵى سور داناوه، رێگه‌ناده‌ین ده‌ستدرێژى بكرێتهسهریان له‌ژێر هیچ بارودۆخێكدا.
رونیشیكردوه‌ته‌وه، راسته‌وخۆ ده‌ستكراوه به‌گرتنه‌به‌رى رێوشوێنى ئه‌منى تووند و ئه‌و ناوچانه‌ى نێرده دیپلۆماسى و باڵیۆزخانه‌كانى تێدایه ئاسایش تووندكراوهتهوه و هێزه‌كانى زیادكراون.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره باڵایه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، پلان دانراوه بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى هه‌ر چالاكییه‌كى گومان‌لێكراو بۆ تێكدانى ئاسایش و ئارامى ئه‌و باڵیۆزخانانه و یاریكردن بهئهمنیهت، وه‌ك ئه‌وه‌ى پێش چه‌ند رۆژێك له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ى به‌حره‌یندا روویدا.
شه‌وی 27ى ئه‌م مانگه خۆپیشانده‌ران هێرشیان كرده‌سه‌ر باڵیۆزخانه‌ى به‌حره‌ین له به‌غدا و ئاڵاى ئه‌و ووڵاته‌یان داگرت و ئاڵاى فه‌له‌ستین و عیراقیان هه‌ڵكرد.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە