پەیامی کورد ... هوشداری ئەمریکا بەو وڵاتانەی کە بازرگانی چەک و چۆڵ لەگەڵ ئێران دەکەن
ئه‌مریكا هۆشداری ده‌داته ئه‌و وڵاتانه‌ی كڕین و فرۆشتنی چه‌ك له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كه‌ن.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هه‌ر وڵات و كه‌س و دامه‌زراوه‌یه‌ك مامه‌ڵه‌ی كڕین و فرۆشتنی چه‌ك له‌گه‌ڵ ئێران بكات سزا ده‌درێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا راشیگه‌یاندووه، له ١٩ی ئه‌یلولی ئه‌مساڵه‌وه سه‌رجه‌م سزاكانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ سه‌ر ئێران گه‌ڕاونه‌ته‌وه، بۆیه هه‌ر جۆره مامه‌ڵه‌یه‌كی فرۆشتنی چه‌ك به تاران به واتای پێشێلكردنی بڕیارنامه‌كانی ١٩٢٩ و ١٧٤٧ ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیه.
ئه‌مریكا له مانگی ئابدا به ئاماژه‌دان كاراكردنی میكانیزمی په‌له‌پیتكه رایگه‌یاندبوو، له ماوه‌ی مانگێكدا سزا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بۆ سه‌ر ئێران ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە